سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكى له باره‌ى خراپى دۆخى ئێستاى عێراق بڵاوكرده‌وه و به‌پێویستى ده‌زانێت، ئاماده‌كاری بۆ مانگرتنی فراوان له‌ناوچه‌ی سه‌وز بكرێت.
له‌په‌یامێكدا موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ هەینی رایگه‌یاند" له‌ئێستادا لە عێراق به‌خراپترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ مانگرتنی فراوان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادو شۆڕشی چاكسازی و رزگاركردنی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ین".
موقته‌دا سه‌در له شه‌ش داواكاری خستووه‌ته‌ڕوو كه به داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی ناوبردووه كه بریتین له:
1 –دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران.
2- پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ.
3- په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
4-پێكهێنانی حكومه‌تێك كه جێی مشت‌ومڕ نه‌بێت و وه‌زیره‌كانی سه‌ربه‌خۆبن.
5- سه‌ربه‌خۆیی عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
6- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێسوه‌ختی پاك و بێگه‌رد له چه‌ند مانگی داهاتوودا.