بەغدا .. سێ کەس بەچەقۆ و ٢٩ کەس بەغازی هەناسەسواری برینداربوون

لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا، لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە مەیدانی خەلانی رووبەڕووی یەک بوونەوە سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراو ٢٧ کەسی تریش بە بۆمبی غازڕێژ دووچاری هەناسە سواری بوون.

 

ئەمڕۆ لەبەغدا و بە تایبەتی دەمەو ئێوارە هێزە ئەمنییەکان لە مەیدانی " وەسبە " پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داو رووبەڕووبوونەوەی سەخت دروستبوو کە تیایدا ٢٧ کەس بەهۆی غازەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، سێ کەسیش بەرچەقۆ دران.

 

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی جەماوەی تەوژمی سەدر دوای پاشکشەیان بۆ ماوەی یەک هەفتە، گەڕانەوە نێو ریزی خۆپیشاندران و داوای خۆپیشاندانی گەورە لە نزیک ناوچەی سەوز دەکەن.

 

گەورە مەرجەعی بالآی شیعە سیستانی، لە وتاری ئەمڕۆی هەینیدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوەو جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت بە زۆر سەرکوتبکرێن، هەروەها داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد.

 



PM:08:24:31/01/2020