بەهۆی كۆرۆناوە سێ هاوڵاتی چینیی لەهەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ ئیمارات

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سێ هاوڵاتی چینیی لەهەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ ئیمارات. 

 

هۆبەی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە" ئەو سێ هاوڵاتییە چینییە لە فڕۆکەخانەی دوبەیە هاتبوونە هەولێر، بەڵام رێگەیان پینداون و گەڕێندراونەتەوە ئیمارات".

 

هاوكات دانا محەمەد، بەڕیوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمان ڕایگەیاند" هەتائێستا لەفرۆكەخانەی سلێمانییەوە هیچ هاوڵاتییەكی چینی نەگەڕێنراوەتەوەو حاڵەتی وەها رووینەداوە". 

 

 

 



PM:12:59:01/02/2020