شیعەکان بەرەو دانانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە جێگای عادل عەبدولمەهدی دەچن

لایەنە شیعەکان بەتایبەتی هەردوو لایەنی فەتح و سائیرون رێککەوتوون لەسەر دانانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە جێگای د. عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتوون، زۆر نزیکە کە د. بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق.

 

د. محەمەد تۆفیق عەلاوی خوێندنئ سەرەتای و ناوەندی و سانەوی لە بەغدا تەواوکردووە، دواتر چۆتە کۆلیژی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی بەغدا، لە دوا ساڵی خوێندنیدا لە ١٩٧٧ لەبەر هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیرکردن لەنیوان خوێندکاراندا کە لەلایەن هێزەکانی رێژێمی بەعسەوە ئەنجامدران، ناچاربووە زانکۆ جێهێڵێت و بچێتە لوبنان و لەوێ پەیوەندیکرد بەزانکۆی ئەمەریکیەوەو دەستی بەخوێندن کردەوەو، توانی بڕانامەی بەکالاریۆس بەدەستبهێنێت لە ساڵی ١٩٨٠ لە بواری ئەندازیاری بیناسازی.


ناوبراو تێڕوانینێکی ئیسلامی نزیک محەمەد باقر ئەلسەدری دووی هەبووەو پێشەکیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خوێندکاری زانکۆ بووەو، چۆتە ریزەکانی حیزبی دەعوەوە، پاشان واز لەوێ دەهێنێت نزیک دەبێتەوە لە ئەیاد عەلاوی، لەو دەمەدا رووبەرووی رەخنەی زۆر بۆتەوە کە دوور کەوتۆتەوە لە ئیسلامییەکان، بەتایبەتی کە بڕوای بە بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی هەبووە، هەر ئەو کاتە چووە سەر لیستەکەی عەلاوی لە ساڵی ٢٠٠٥ داو دوای بووە بەوەزیری پەیوەندیەکان.

 
لە دوای رووخانی سەدام و وەرگرتنی وەزیری پەیوەندیەکانەوە، چەندان پرۆژەی دژایەتی گەندەڵی و، رەخنە گرتن لە سیاسەتی بانک ناوەندی عێراق، پلانی کۆنترۆڵکردنی ئەمنی شاری بەغدا و سنورەکان و، لە بواری خوێندنیشدا دەستەبەرکردنی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە رێگای ئینتەرنێتەوە.

 


PM:03:58:01/02/2020