داعش دوو هاوڵاتی كورد دەڕفێنێت

تیرۆرستانی داعش لەسنوری قەزای كفری دوو برا كە پاشماوەی ئەنفالكراوانن  بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای خانەقین بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" كاژمێر 8سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ ، چەكدارانی داعش دوبرایان بە ناوەكانی (قانع جلال عیسی، هیمن جلال عیسی) رفاند،"ئەو دو برایە لەگەڵ خێزانەكانیان بەرەو ماڵەوە گەڕاونەتەوە بۆ كفری، لەو كاتەشدا ژمارەیەك چەكداری داعش كە نزیكەی 20 چەكداربون بە چوار ئۆتۆمبێل چونەتە سەر رێگەیان و دوای راگرتنیان ئەو دو برایەیان فڕاندوە و خێزانەكانیان ئازادكردون".

 

سەرچاوەكە وتیشی" ئەو دوو برایە  خاوەنی سێ منداڵن، كاری ئاژەڵدارییان كردوە و ئەمڕۆ بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیان چونەتە ناوچەكە و لەكاتی گەڕانەوەیان توشی ئەو ڕوداوە بون".

 

فراندنی ئەو دوو برایە دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنجشەممەیش چەكدارانی داعش لە گەرميان و لە ڕێگەی قەرەتەپە - كفری، هەشت كەسیان فڕاند و دوێنێش تەرمی یەكێكیان بە كوژراوی دۆزرایەوە.

 




ئه‌م بابه‌ته ‌630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:26:01/02/2020