پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" قەیرانی غاز بەهۆی تەواوی بونی گرێبەستی بەرپرسێكەوە بووەو پێكدادانی چەكداری لێكەوتۆتەوەو برینداریش هەیە".
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌رپرسێك له ترۆپكی ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له كێڵگه‌یه‌كی غازدا ته‌واو بوه قه‌یرانێك له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌خوڵقێنێت و هاوڵاتی باجه‌كه‌ی ده‌دات".
دابان محەمەد لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌یه‌كدا، تا ئاستی پێكدادانی چه‌كداری ده‌ڕوات و برینداریشی ده‌بێت! نیوه‌ی زیاتری كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز، چه‌كداری ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس ده‌یپارێزێت و ئاماده‌نین ڕاده‌ستی دام و ده‌زگای فه‌رمی بكه‌ن".
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندووە" په‌نا بۆ كاره‌با ده‌به‌یت، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستانی وێستگه‌كانی كاره‌بات لێده‌كرێت، په‌نا بۆ نه‌وت ده‌به‌یت حكومه‌ت نایدات و له بازاڕیشدا دوو هێنده‌ی نرخی بازاڕی جیهانیه، په‌نا به غاز ده‌به‌یت قه‌یران دروست ده‌بێت و به چه‌ند قاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستت ناكه‌وێت".
ئاشکراشیکردووە" تا ئه‌م ساته، له كۆی زیاتر له 1 ملیار دۆلاری داهاتی مانگانه، چاكسازی له یه‌ك سه‌نت له داهاتی ئه‌م هه‌رێمه نه‌كراوه !!! به بێ ده‌ستبردن بۆ چاكسازی له داهاتی نه‌وت، داهاتی ناوخۆ، داهاتی خاڵه‌سنورییه‌كان، باج و ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداده‌وه دێت، هه‌ر چاكسازییه‌كی تر هیچ له ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك ناگۆڕێت، به بێ چاكسازی له خه‌رجی موچه، خه‌رجی به‌كار بردن خه‌رجی وه‌به‌رهێنان و خه‌رجی پرۆژه‌كان، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له ئێستا باشتر نابێت، هیچ مانعێك نیه بۆ ده‌ستبردن بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه و هه‌وڵه‌كانمان تیژتر ده‌یكه‌ین بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه".