ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەو پەیوەندی کردووە بە محەمەد تۆفیق عەلاوی و چەند داوایەکی سەرەکی هەرێمی رووبەرووکردۆتەوەو بەڵێنی داوە کە کاری لە پێشینەی بێت.
ئه‌ندامێكى كوردى ليژنه‌ى دارايى له په‌رله‌مانى عێراق، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " پێش راسپاردنى بۆ محه‌مه‌د توفيق عه‌للاوى-م ناردووه، نووسيومه كه له‌م ئێستا ده‌نگم بۆ خۆت و كابينه‌كه‌ته، ده‌بمه پاڵپشتت، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێكى ساده‌م هه‌يه".
پەرلەمانتارە کوردەکە داواکانی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت " موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، راسپارده بێت لات، شايسته‌ى جوتيارانى كوردستان، له ساڵه‌كانى 2014 و 2015 و 2016 كه بڕه‌كه‌ى 576 مليار ديناره، له ئێستاشدا بڕى 499 مليار دينارى كاشى لاى وه‌زاره‌تى بازرگانييه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش ده‌بێت به‌شێك بن له سيسته‌مى به‌رگرى ده‌وڵه‌تى فيدرالى".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شيد باس لەوە دەکات، محه‌مه‌د توفيق عه‌للاوى له وه‌ڵامى نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ى تۆ داوات كردوون، داواكارى راسته‌قينه‌ن، چونكه په‌يوه‌ستن به مافى هاوڵاتيان به گشتى، سته‌مديدكانى به‌تايبه‌تى وه‌ك مافى جوتياران ئه‌وه له پێشينه‌ى كاره‌كانى منه له روانگه‌ى شه‌رعييه‌وه".
دوێنێ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار محەمەد عەلاوی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە بری عادل عەبدولمەهدی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە مانگێکە دەستی لە کارکێشاوەتەوە.