چه‌كدارانى داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر كه‌مپى كوردانى باكور له مه‌خمور ئه‌نجامدا و ئێستا شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه درێژه‌ى هه‌یه.
غازی فه‌یسه‌ڵ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌سنوری مه‌خمور ڕایگەیاند" كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و ئاواره‌كانی باكوری كوردستان، كه كه‌سوكاری گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی تیایدا نیشته‌جێیه".
وتیشى" شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانى هێرشبه‌ر و پاسه‌وانانى كه‌مپه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تائێستا به‌رده‌وامه و هێرشه‌كه كراوه‌ته‌سه‌ر به‌شى رۆژهه‌ڵاتى كه‌مپه‌كه".
كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی نزیكه‌ی 13 هه‌زار ئاواره‌ی تێدایه كه به‌هۆی شه‌ڕ له باكوری كوردستان و سوتاندنی گونده‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئاواره‌بوون.