ئاماری دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە

رێکخراوی هەنگاو ئاشکرایدەکات، مانگی رابردوو لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی، مەدەنیی، کرێکاریی و مەزهەبیی، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

 

ریکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ لانیکەم ٤٦ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستگیرکراون".

 

رێکخراوە کە ئەوەشی روونیکردوەتەوە کە لە نێو دەستگیرکراوەکاندا، سێ ژن، سێ رۆژنامەنووس و حەوت خوێندکاری زانکۆ دەستگیرکراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ٤٠ حاڵەت کە دەکاتە ٨٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی کرێکاری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت

 
 
 


PM:06:22:02/02/2020