بنه‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رماو دروستبوونی شه‌خته له‌سه‌ر رێگا شاخاوییه‌كانی سنووری قه‌زای دوكان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و قه‌زایه هۆشداری ده‌داته شۆفێران کە لەشە‌واندا هاتووچۆ له رێگای ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه.
پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان رایگەیاند "به‌درێژایی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی دوكان و هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوكان و كۆمپانیای شكار و تیمه‌كانی شاره‌وانیمان به‌رده‌وام بوین له پاكردنه‌وه‌ی رێگاكانی دۆڵی جافایه‌تی و شاخی فریادو رێگای دوكان شاخی قه‌ره‌سرد".
ئەو بەمیدیای یەکێتی راگەیاندووە "جگه له پاكردنه‌وه‌ی ڕێگاكان خوێیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كار هێنراوه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری بارینی به‌فر له قه‌راغی شه‌قامه‌كان و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو شه‌قامه‌كان ده‌بێته شه‌خته‌و ده‌به‌ستێت."
هەروەها داوا له شۆفێران له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان له‌م شه‌ودا رێگای ناوچه شاخاوییه‌كان به‌كار نه‌هێن.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای سنووری ئیداری قه‌زای دوكان به‌شێوه‌یه‌كه زۆربه‌ی رێگاكانی ده‌كه‌وێته ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵانه له‌وه‌رزی بارینی به‌فرو دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما زۆربه‌ی كات ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت.