لە ئیدلیب ١٣ سەربازی توركیا كوژران و برینداربوون

دوای ئەوەی هێزێكی روسیا بۆردومانی كاروانێكی سوپای توركیای كرد لە باكوری ئیدلیب، ئەو وڵاتە رایگەیاند چوار سەربازیان لەو هێرشەدا كوژراوە و ٩ سەربازیشیان برینداربوون. 

 

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كرد" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار سەربازیان لە ھێرشێكی سوپای سووریا بۆ سەر خاڵێكی چاودێرییان لە دەوروبەری ئیدلب كوژراون و نۆ سەربازی دیكەش بریندار بوونە كە برینی یەكێكیان سەختە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک کە چووبووە ناو خاکی سوریاوە، بە گوێرەی ڕوانگەی سوری لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیاوە کراوەتە ئامانج.



AM:10:14:03/02/2020