وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان سزای جگه‌ره كێشان له نێوئۆتۆمبێل دیارى ده‌كات و بڕى سزاكه‌ش ١٠ هه‌زار دیناره.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ژماره ٦٩٣ له‌رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گشتاندنی بۆ كردوه، سێ بڕیار ده‌ركراون.
سێ بڕیاره‌كه بریتین له:
١- قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان له‌ناوهۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی.
٢- سزای كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له‌ناو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌بڕی ١٠ هه‌زار دینار.
٣- بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی شاره‌وانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و بڕی سزاكه‌ش كه له‌سه‌رپێچیكاران وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم.