به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانە بڵاو كرده‌وه، كه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی هه‌ولێر، ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ی شوبات ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌و ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه كراوه‌ته‌وه، كه پێش به‌رواری ١/٢/٢٠٢٠ مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان كردووه، بەزووترین کات سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دەوروبەر)، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان".
لە ئاگاداری نامەکەدا هاتووە" هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەی خواره‌وه بۆ ناوەکانیان بگەڕێن ، بۆ دڵنیا بوون لە تەواوبوونی پاسپۆرتەکانتان".