قوباد تاڵەبانی داوایەکی یاسایی لەسەر کەناڵی NRT تۆمار دەکات

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی داوایەکی یاسایی لەسەر کەناڵی NRT تۆمار دەکات لەسەر تۆمەتبارکردنی بە پارە وەرگرتن، بەرامبەر بێدەنگبوونی لە داهاتی نەوتی هەرێم.

 
لە راگەیاندراوێکدا کە وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران بڵاویکردۆتەوە، تیایدا هاتووە " NRT  راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێ دە‌نگ بوونی لە‌ دیارنە‌مانی داھاتی نەوتی حكومە‌تی ھە‌رێم بڕێك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت. دیارە کەناڵی ناوبراو ئەمە یەکەمجاری نییە تۆمەتی ناڕەوا و هەواڵ و زانیاریی بێ بنەما دەداتە پاڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".


هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " هەموو جارێک قوباد تاڵەبانی لە سۆنگەی باوەڕی بە گرنگیی پاڵپشتیكردنی میدیا لە كوردستان و پشتگیریکردنی بەردەوامی بۆ رۆژنامەنووسان لە مافی تایبەتی خۆی خۆش بووە و پەنای بۆ سكاڵاكردن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی نەبردووە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی لەسنوور دەرچوونی زیاتر و بەردەوامبوون لە چەواشەکردنی رای گشتی بە پێویستی دەزانین بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر کەناڵی NRT تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی چیتر بەناوی کاری رۆژنامەوانییەوە پەنا نەباتە بەر ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستن و چەواشەکاریی بۆ مەرامی تایبەت".
 




PM:07:13:03/02/2020