لە شاری کەرکوک لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەناو ماڵێکدا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا، بەرگری شارستانییش دەڵێت" ئەندامانی دیکەی خێزانەکەمان رزگارکردووە".
مولازمی یەکەم قەیس عەبدولڕەزاق، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک، بەهۆی سۆپایەکهوه ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گیانی لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەناوی ”جەمال کەریم “ تەمەن ٧٢ ساڵ".
وتیشی" لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و تەواوی ئەندامانی دیکەی خێزانەکە رزگارکراوە. بڕێکى زۆریش پارەمان لەناو ماڵەکەدا لە سووتان پاراستووه و رادەستی خێزانەکەمان کردووهتهوە. بەڵگەی تاوانیش پەراوی لێکۆڵینەوەى بۆ رووداوهكه كردووهتهوه".