لە شاری هەولێر حەشارگەیەکی دەرمانی قاچاخ ئاشکرا کرا، دەست بەسەر سەرجەم دەرمانەکاندا گیرا.
ئهمڕۆ سێشهممه دامهزراوهى كۆنترۆڵى جۆریی دهرمان و پێداویستیی پزیشكی، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه" دوێنێ دووشهممه دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر و قایمقامیەتى قهزاى ناوەندیی هەولێر، دواى زانیارى بە بوونى دەرمانى قاچاغ و ڕێگەپێنەدراو، سەردانى کۆمپانیایهكى دەرمانی کرد لە شەقامى پزیشکان، دواى گەڕان پشکنین دەرکەوت کە خاوەن کۆمپانیاکە لە خانوویەکى کەلاوەى بەخێوکردنى مریشک و پەلەوەر لە گەڕەکى (هەولێرى نوێ)، بەشێوەی نایاسایی دەرمانەکانى شاردبووهوه".
باس لهوهش كراوه" بە بڕیارى لێژنە، سەرجەم دەرمانەکان دەستیان بەسەردا گیرا و کۆمپانیاکەش داخرا، پەڕاوى لێکۆڵینەوەشى بۆ کرایهوە و بە توندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت".