نەوشیروان مستەفا چوونی بۆ هەڵبجەی دەگۆڕیت بە پەیامێکی تەلەفزیۆنی

‌نەوشیروان پەیامێکی تەلفزیۆنی پێشکەش دەکات
پلان دانرابوو رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی ئاهەنگی هەڵبجە بکات‌و لەوێ وتارێک پیشکەش بکات، بەڵام دواتر بڕیارەکە دەگۆڕدرێت و پەیامێکی تەلەفزیۆنی پێشکەش دەکات.
 هۆشیار عەبدوڵا بەرێوبەری کەی ئێن ئێن، لەپەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی "پەیامەکە بە زمانێکی قوڵ بە دونیابینیەکی نوێ ئامادەکراوە، وەڵامیكی قوڵە بۆ ئەو سەردەمە پڕ لە هەیەجانەی هەڵبژاردن و ئەوەی بە وردیش لە ناوەرۆکی پەیامەکە را ببمێنێت هەم جیاوازی گۆران و ئەوان و هەم جیاوازی سەرکردەکانی تر و نەوشیروان مستەفا بە باشی هەست پێدەکات، پەیامەکە باسی زۆر بواری تێدایە بەوانەشەوە کە بە هۆکاری جیاجیا لە گۆڕان دورکەوتونەتەوە".
ئەم پەیامەی نەوشیروان مستەفا دواین پەیامی دەبێت لەبانگەشەی هەڵبژاردندا‌. 



AM:10:39:27/04/2014