بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەت قوتابخانەیەکی لە بەغدا داخست

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ، قوتابخانەیەکی شاری بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی، دادەخات.


وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە، کە باس لە دۆزینەوەی حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قوتابخانەی تەئاخی لە ناوچەی کەرخی بەغدا، دەکەن. و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە قوتابخانەکە بەهۆی نزیک لە نەخۆشخانەی فورات لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا، بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

 
شەوی رابردوو حکومەتی عێراق دەستیکرد بە گوواستنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە شاری وهان لەچین لە مەڵبەندی ڤایرۆسی کۆرۆنایە دەستپێکردو، ئەمڕۆ گەیشتنەوە بەغداو لە نەخۆشخانەی فورات نزیک فڕۆکەخانە خرانە ژێر چاودیریەوە کە ژمارەیان ٥٨ هاوڵاتییە. 

 
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵداو تا ئێستا ٤٩٣ کەسی کووشتووە.

 


PM:03:10:05/02/2020