پێشمەرگەی ھەولێر سێ یاریزانی نوێی ھێنایە ڕیزەکانی


بەمەبەستی بەھێزکردنی پێکھاتەی یانەکە، بۆ یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی نوێی ئەنجامدا کە بریتن لە (ئەحمەد کۆنێ، سەیف جەمیل، مەحموود شاکر)

ئەحمەد کۆنێ
لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥ و لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەکات، کۆنێ پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (ناسڕیە، کەرخ، سوق الشیوخ) کردووە.

سەیف جەمیل فلەیەح
لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨ گۆڵپارێزە، سەیف وەرزی ڕابردوو، لەیانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری کرد و توانی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، ئەم وەرزە لە یانەی قاسم یاری دەکرد و بۆ یارییەکانی قۆناغی دووەم جارێکی تر گەڕایەوە ڕیزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر
ناوبراو پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (شوڕتە، تەڵەبە، کارەبا، نەجەف، کەربەلا، دیوانیە، قاسم) کردووە.

مەحموود شاکر
لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦ ـە لە داقوق لە دایک بووە و لە ھێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، پێشتر یاری بۆ ھەر یەک لە یانەکانی (کەربەلا، نەورۆز، دەربەندیخان، سەیدسادق، دھۆک) کردووە.

 

راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر



PM:06:24:05/02/2020