بەرپرسێکی دیاری پارتی کۆچی دوایی کرد

وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، عەتا شیخ محەمەد لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

بەیانی ئەمڕۆ ٦ی شوبات لە سلێمانی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا عەتا شێخ محەمەد بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداو، تەرمەکەی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

 

عەتا شێخ محەمەد کادیرێکی دیاری پارتی یە لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان، لە دایکوبووی ١٩٦٥ قەرەداخە لە باشووری سلێمانی و دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی کەرکوکە لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی رابردوو.

 



AM:10:12:06/02/2020