وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو سێ وەزارەتی دیکەی ڕاگەیاند.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رۆژی یەكشەممە، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و رۆژی دووشەمممەش مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشدەكرێت".

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی" رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت".

 

ڕاشیگەیاند" رۆژی پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت".

 

پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، هەموو ٥ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دەكرێت و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام هەر لەدەستپێكی دروستبوونی كابینەی نوێوە بە ئەم مانگەوە چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە لە وادەی خۆیدا دوادەكەوێت.

 


PM:04:51:06/02/2020