سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراوی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دۆخی دوو رۆژی رابردوو، ئه‌وانی خستووه‌ته گۆشه‌یه‌كی رووگیره و ناتوانن به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له كوشتوبڕه‌كانی دوو رۆژی رابردووی شاره‌كانی نه‌جه‌ف و بابل و به‌غدا كردووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و رووداوانه ئاماژه‌یه‌كی ترسناكن.
عەلاوی جەختیشی كردەوە كە یەكەم كاری كابینەكەی لێ پرسینەوە دەبێت لەوانەی كە خوێنی خەڵكی بێ‌تاوانیان رشتووە، ناكرێت دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوام بێت و خوێنی گەنجانمان برژێنرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوێنێوه گرژی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر بوونه و چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه به "كڵاو شینه‌كان" ناسراون، روویداوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا شه‌وی رابردوو ٨ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن كڵاوشینه‌كانه‌وه له نه‌جه‌ف كوژراون و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.