هێزەکانى رزگاریى عەفرین: ٤ سەربازی تورکیا کوژران

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەكانی رزگاری عەفرین ئاشكرای دەكات، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا ، ٤ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەكانی رزگاری عەفرین:

 

"هێزەکانمان رۆژانى ٤ و ٥ی شوبا لە گوندی هەزوانی سەر بە هەرێمى باب لە دژی چەتەکانى سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیى نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە ٢ چەتە کوژران.

هێزەکانمان رۆژی ٤ی شوبات لە گوندی مەریەمین لە ناوچەى شەرای عەفرین لە دژی سەنگەرێکى چەتەکانی جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەى کوژراونی ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لەو چالاکییەدا ٢ چەتە بریندار بوون و هەروەها سەنگەرێک و چەکێکى دۆشکای چەتەکان تێکشکێنراوە.

هێزەکانمان رۆژی ٥ی شوبات لە دەوروبەری مارع لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا، بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژران و چەتەیەکى تر بریندار بوو.

هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانى ناوچەی شێراوا، شەرا و هەرێمی شەهبا بە چڕی تۆپباران دەکەن. هاوکات سوپای تورکی داگیرکەر بارەگای هێزەکانى روسیای لە گوندی کشتار تۆپبارانکرد".



PM:05:36:06/02/2020