کۆمپانیای سۆر گاز: سێ رۆژی تر ئۆتۆمبێلی غاز لە کۆڵانەکاندا بێزارتان دەکات

کۆمپانیای سۆر گاز کە تەندەری دابینکردنی غازی ماڵانی بۆ دەرچووە رایگەیاند" هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لە سێ رۆژی داهاتوودا ئۆتۆمبیلی فرۆشتنی غاز وەک جاران لە کۆڵانەکاندا بێزاریان دەکات".

 

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانییەكەدا نوێنەرانی كۆمپانیای سۆر گاز داوایانكرد كە ئەمنیەتی ئەوان بپارێزرێت و دڵنیاییدا كە بە هیچ جۆرێك نرخی غاز بەرز نابێتەوە و بە ٧٥٠٠ دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت. 

 

باسی ئەوەشی کرد" ئێستا رۆژانە ١٠٠٠ تەن غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دەگوازنەوە و ئەو بڕەی پێویستە بۆ شارەکانی هەولێر ١٣ تەنکەر و سلێمانی ١٣ تەنکەرو دهۆک حەوت تەنکەر دابینی دەکەن".

 

ماوەیەكە قەیرانی غاز رووبەڕووی هەرێمی كرودستان بۆتەوە و بەهۆی ناكۆكی دوو كۆمپانیاوە غاز ناگات بە دانیشتوان بە تایبەت هەولێر و دهۆك.

 
 



PM:06:22:06/02/2020