بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان: حکومەتی هەرێم درۆیەکی گەورەیە

بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان، د. محەمەد عەلی دەڵێت " حکومەتی هەرێم درۆیەکی گەورەیە".

د. محەمەد عەلی ناسراو بە ( د. محەمەد هەورامی ) بەرپرسی پێشووی توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو کەیسانەی حکومەت گەرمی دەکاتەوەو دەڵێت " پێویستە زۆر سوپاسی پارتی و یەکێتی بکەین کە ناوبەناو بیرمان دەخەنەوە کەچەند نادیموکراتن و دامەزراوەکان ئامرازن بەدەستخۆیانەوەو حکومەتی ( بەھێزی!) یەکگرتوی ھەرێمییش، درۆیەکی گەورەیە".

ئەو لەو پۆستەیدا نووسیوویەتی" (کێشەی غازو جیاوازی ڕاپۆرتی توێکاری پزیشکی سلێمانی و ھەولێر لەمردنی مەجید ئیبراھیم و حەوت ڕونکردنەوەی پەرلەمان لەسەرھەمان کەیس، پەرلەمان و سەرۆکەکەشی بەئیعترافی خۆیان ئاگایان لەداھاتی نەوت نیە، دۆسیەی ئامانج بابانیشی ھاتەسەر".

 

ناوبراو دەشڵێت " چاوەڕێی داھێنانی ترین، کە پارتی و یەکێتی چۆن حکومەت بەکاردەهێنێت وەک ئامڕازێک بۆخۆی". 

سەرباری هەموو کێشەکانی خەڵکی کوردستان، ئەمڕۆ حکومەتی هەردوو حیزبی حوکمڕان لەسەر کێشەی کوژرانی ئامانج بابان و هاوسەرو مناڵەکەی کە دادگای سلێمانی دایخست و بە کارێکی خۆکوژی ناوزەدی کرد، لەلایەن بەڵگەی تاوانەکانی هەرێمەوە " گومانی " خستە سەر ئەو کەیسە، هاوکات ئەم ئێوارەیەش پۆلسی سلێمانی ئەو زانیاریانەی رەتکردەوە، چاودێران پێیانوایە تۆڵەی ( مەجید ئیبراهیم )ی کە پێشمەرگەیەکی یەکێتی بوو لە زیندانی ئاسایش گیانی لەدەستداو پەنجەی تاوان بۆ ئاسایشی هەولێر رادەکێشرێت، بە دۆسیەی ئامانج بابانی دەکەنەوە.

 


PM:08:31:06/02/2020