چەمچەماڵ.. هەوڵی کووشتنی ئامرفەوجێکی پارتی دەدرێت

شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرشەقامی قەزای چەمچەماڵ، کاتژمێر ٣٠:٣ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە ئۆتۆمبێلی ئامر فەوجێکی خانەنشینی پێشمەرگەی پارتی کرا.


میدیاکانی نزیک پارتی بڵاویان کردەوە" داود حاجی قارەمان کە دانیشتووی شارۆچکەی کەسنەزانە لە هەولێر و بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوشکێکی گەڕاوەتەوە بۆ چەمچەماڵ، درەنگانی شەوی رابردوو تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و لە ئاکامدا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە".


حسێن ئەنوەر، برازای داود حاجی قارەمان ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج، ریاگەیاندووە "لەگەڵ ئەوەی هەر لەکاتی رووداوەکە هێزە ئەمنیەکانی قەزاکەیان ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ کەس لە سەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە".

 
چەمچەماڵ ماوەیەک پشێوی زۆری بەخۆوە بینیووە، لەماوەی چوار شەودا بەبەردەوامی تەقە لە تانکەرەکانی گواستنەوەی گاز لە کۆرۆموە بۆ شارەکانی هەرێم دەکرا.

 


PM:02:04:07/02/2020