سیروان بابان بە فەرمی سکاڵای چەندین پەنابەری گەیاندە دەست بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەندام پەرلەمانتارێکی کورد لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە فەڕمی سکاڵای چەندین پەنابەری کوردی گەیاندە دەست بەرپرسانی یو ئێن.

 

سیروان بابان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئەمڕۆ ٧ی شووباتی ٢٠٢٠ لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان پێشوازیم لێکرا بەفەرمی سکاڵای چەندین پەنابەرم گەیاندە دەست بەرپرسانی یو ئێن".

 

سیروان بابان دەشڵێت" لە بەندینخانەکانی سەر سنوری گەیشتن بەئەوروپا رووبەڕووی زیندانی دەبنەوە، هەروەها بۆ دەرهێنانی ئەو خنکاوانەی کە هەفتەی رابردوو لەدەریای نێوان یۆنان و ئیتاڵیا نقوم بوون، تاکو ئێستا یۆنان و ئەوروپا هیچ  دەستیان نەبردووە کە ئەو مەلەفانە بزانن کە تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە".

 

ناوبراو روونیکردەوە: لەنامەکەیدا وتویەتی، سەردانی بەشێك لەو شوێنانەی کردووە کە ئەو کوردە ئاوارانە لێی دەژین و بۆی دەرکەوتووە بەشێکی زۆر لەو کوردە ئاوارانە ھیچ دۆخێکی یاساییان بۆ دابیننەکراوە و مەحرومن لە ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بۆیە ئەگەر بکرێت ئێوە رێگەیەکی کاریگەر بدۆزنەوە بۆ دەستەبەرکردنی یارمەتی پێویست و دەستبەجێ بۆ ئەو کوردە ئاوارانە.

 

 


 



PM:09:28:07/02/2020