چەمچەماڵ.. خاوەن كارگەكانی غاز گردبوونەوە

بەهۆی دەستاودەستكردنی كۆمپانیاكانی غاز، ژمارەیەك لەغاز فرۆش و خاوەن كارگەكانی غاز لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی شووباتی ٢٠٢٠ ژمارەیەک لە غاز فرۆشەکانی سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی، لە دژی کەمی غاز گردبوونەوە و ڕێگرییان لە تانکەرەکانی گوستنەوەی غاز کرد.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نەڕۆیشتنی غاز لەچەمچەماڵەوە بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك لەچەند ناوچەیەك قەیرانی كەمبوونەوەی غاز لەهەرێمی كوردستان سەریهەڵدا.

 


PM:12:34:08/02/2020