پێنج هه‌قیقه‌ت هه‌موو كه‌س پێویسته بیزانێت ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
كاسی كاتێلا، خوێندكاری دكتۆرای كۆلێجی یاڵی مێدسن، كه 17 یه‌كه‌مین زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌م وتاره‌ی له‌سایتی زانكۆكه بڵاوكردۆته‌وه له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه به‌پێویستم زانی خوێنه‌ری كوردی لێئاگاداركه‌مه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یی، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و تووشبووان له چین، ترسیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زیادده‌كات ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دنیا. به‌رپرسانیش تا دێت له هه‌موو شوێنێك رێوشوێنی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه. هه‌ر له رێگری گه‌شتكردن تا به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی. ئێمه‌ش له‌چاوه‌ڕوانی بینینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌داین.
له‌هه‌مانكاتدا، زانایان و به‌رپرسانی گشتی ته‌ندروستی هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییانه بده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت كه ئێستا ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-ی 2019 ناوه زانستییه‌كه‌ی (nCoV-2019)ه كه ئه‌وان كه‌متر ئه‌زانن ده‌رباره‌ی چونێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، چۆن ده‌گوازرێته‌وه، ترسی گه‌وره چییه به‌رده‌وام بێت، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین؟. (نه‌بوونی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه، كه ته‌نیا دوای دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشبووه ته‌نیا كه‌مێك ئۆكسجین و ئاوی پێویستی بۆ داده‌نرێت و داده‌بڕێت له‌هه‌وای ده‌ره‌وه له گرنگترین چاره‌سه‌ركردنیشدا چاره‌سه‌ری سارس و ئه‌نفلۆنزای بۆ به‌كاردێت). پزیشكه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌زانن كه هه‌وكردنی سییه‌كان وایكردووه به سه‌دان نه‌خۆش بمرێت.
خه‌ڵك ئه‌بێت به تێگه‌یشتنه‌وه ئاماده‌گیی هه‌بێت، كاتێك ده‌بینێت به هه‌زاران حاڵه‌تی تووشبوو له چین هه‌یه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان-یش رایگه‌یاند كه ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی راگه‌یاندنی ئیمێرجنسی هه‌یه، چونكه له وڵاتان ژماره‌ی توشبوان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه هه‌رچه‌ند به‌رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت، به‌ڵام به‌به‌رچاو له‌ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و تایله‌ند زیادیكرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رپرسان روماڵی زانیاری نوێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وا پزیشكه‌كان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه پایه‌ندبن به ئارامییه‌وه.
پزیشكی ده‌رمانساز (جۆزیف ڤێنیتز) پسپۆری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له زانكۆی بێل ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی جار، تا كۆنترۆڵكردن، ئامۆژگاری پێویسته به‌رده‌وامبێت". "به‌كورتی ئێستا ده‌ردێكی نوێ بڵاوه هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزا. له‌گه‌ڵ بوونی ڤایرۆسه نوێیه‌كه له نێو تاقیگه‌دا و پزیشكه‌كان ده‌توانن له‌رووی بایۆلۆژی-یه‌وه جارێ لێبڕوانن و چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه. زنجیره‌ی ڤایرۆسه‌كانی پێشتر به‌رده‌سته و ده‌توانن زانایان سه‌ره‌تا هه‌نگاو بنێن بۆ تیگه‌یشتن له ڤایرۆسه‌كه، له‌نێویاندا دایۆگنۆسس (دیاریكردنی ده‌رده‌كه) و بڵاوبوونه‌وه‌ی له نێو مرۆڤدا.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان خۆپاراستن (CDC) چاودێری ترسه‌كه‌ی ئه‌كات له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی زانینی ئه‌م نه‌خۆشییه. هه‌ربۆیه د. ڤێنیتز ده‌ڵێت:"تا ئێستا له‌وه زیاتر نازانین"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وه‌نده ئه‌زانین كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر ترسناكتره له ئه‌نفلۆنزا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش 5 هه‌قیقه‌ته ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه هه‌موو كه‌س پێویسته بیزانێت:
1-نه‌خۆشییه‌كی نوێیه، پێشتر پزیشكه‌كان نه‌یاندیوه: ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و كۆڵكانه‌ی كه له‌ژێر وردبینی ئه‌له‌كترۆنیدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌شێوه‌ی تاج- تاسی پادشادایه. ڤایرۆسه‌كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت كه نه‌خۆش پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت و وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی وه‌ك (سارس) ده‌ركه‌وێت كه بۆ یه‌كه‌مین جار له چین بڵاوبۆوه یاخود وه‌ك (مێرس) كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبۆوه. هه‌تا ئێستا به كۆرۆنا-ی سارس ده‌ناسێنرێت. كۆرۆنا ڤایرۆسی ناسراو به OC43 وE229 ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی ده‌رداوین كه ئه‌بنه هه‌وكردنی سییه‌كان و كوشتنی مرۆڤ. هه‌ردوو ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشوو OC43 وE229 ئه‌بێته هۆی له‌رز و تا. دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی سارس، دوو جۆری تری كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا كه ئه‌وانیش NL63-HKU، كه له‌هه‌موو جیهاندا تووشبووانی ده‌ركه‌وت.
هه‌رچی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-ی nCoV-2019، له‌لایه‌ن زانانه‌وه پێشتر نه‌بینراوه و په‌ڕله‌كانیشی نامۆن به پزیشكان. پزیشكی ده‌رمانسازی جۆزیف ڤێنیتز ده‌ڵێت:"زانایانی ئه‌مریكی كاریان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێك بۆ ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش 40%، بۆیه پزیشكانی ئه‌مریكا كارێك ئیعلان ناكه‌ن 100% نه‌بێت".
2-ڤایرۆسێكه بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو له‌شی مرۆڤه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وێت (واته كه‌سی تووش بوو ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵی جه‌سته‌ی كردووه و ئاماده‌یه كه‌سی تر تووشبكات له‌كاتێكدا خۆی هێشتا نیشانه‌كانی تیا ده‌رنه‌كه‌وتووه): ئه‌وه‌ی كه دیاریكراوه ئه‌وانه‌ی تووشبوون و مردوون له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشه‌كه ئه‌وانه‌بوون مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌بووه له بازاڕی ۆوهان له‌كه‌رتی هێبی یان گۆشته‌كه‌یان خواردووه، به‌ڵام دواتر سه‌رباری داخستنی بازاڕه‌كه له‌نیوه‌ی مانگی جێنیوه‌ری، به‌ڵام ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیادیكردووه.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) به‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاشكرا نییه چۆن ده‌گوازرێته‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر. پزیشكی ده‌رمانسازی جۆزیف ڤێنیتز ده‌ڵێت: "نازانین ئاستی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌كه له‌له‌شی مرۆڤدا چه‌نده؟" "نازانین تا چه‌ند ئاساییه ئه‌و كه‌سه له‌تووشبووه‌وه نزیك بوو بێت! پێویسته
PM:12:59:08/02/2020