وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی سبەینێ ڕوونکردنه‌وه دەدات و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان سەرپشک دەکات.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان لە ڵێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به پشووی فه‌رمی به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانه‌ی ڕووی له هه‌رێمی کوردستان کردووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده سه‌رپشک کراون بڕیار له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، "هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده ده‌زانێت به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه گیانی خوێندكاره‌كانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێتێ كه پشوو له په‌روه‌رده‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، له پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران".