زێدان لەسەر کێشەی خۆی و بەیڵ هاتە دەنگ


ئێوارەی ئەمڕۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زینەدین زیدان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا تایبەت بە یاری سبەی ئۆساسۆنا، بەشداری کردو کۆتایی بە کێشەی نێوان خۆی و بەیڵ هێنا.
ماوەی ٤ یاریە زیدان گاریس بەیڵی بۆ یارییەکانی یانەکەی بانگ ناکات و دووریدەخاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بانگی لیستەکەی کردەوە.

زیدان لەکۆنگرەکە رایگەیاند" من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ بەیڵ نیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە لای خۆمە بۆ بانگکردنی یاریزان بۆ لیستەکان، بەیڵ مەدرید جێناهێڵێت، ئەو تا دوو ساڵی تر گرێبەستی هەیەو ئەو یاریانانەشی دوورخراوەتەوە بە بێ هیچ بیانوویەک بووە.

ئەمە پاش ئەوە دێت ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، زیدان نایەوێت پشت بە بەیڵ ببەستێت و وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ ناکات.

هەروەها بریکاری گاریس بەیڵیش بارنێت رایگەیاند" بەیڵ دڵخۆشە لە ریاڵ مەدرید، ژیانی ئیسپانیای خۆش دەوێت، تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەو یانەیە دەمێنێتەوە.



PM:10:50:08/02/2020