شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ یەک شەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغداد.

 

به‌پێى زانیاریه‌كان، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌فدێكى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت پرسى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم، گه‌یشتوونه‌ته‌ شارى به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆببینه‌وه‌.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ باس لە بابەتی گەنمی جوتیاران بكرێت و داوا لە  حكومەتی عیراق بكرێت گەنمی جوتیارانی هەرێم وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق وەربگرێت و پارەی گەنمی جوتیارانی سێ ساڵی ساڵی پێشوو كە بریتیە لە ٥٥٧ ملیار دیناری عیراقی دابین بكرێت و بدرێتەوە.

 

 

 


AM:10:24:09/02/2020