كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یەکێتی ده‌ستیپێكرد

جارێكی دیكە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.

 

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ درێژكراوەی كۆبوونەوەی ڕۆژانی پێشوو بێت، کە تایبەتە بە هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، لەكۆبونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەو ماددەیە دەدرێت كە تایبەتە بە پرسی هاوسەرۆكی و پەسەند دەكرێت و یەكلا دەكرێتەوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك لەراگەیاندنەكان بڵاویانكردۆتەوە، كە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانی ئاگادار كراوەتەوە، بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆكی كاندید بكات.

 




AM:11:03:09/02/2020