ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە ڕوویکردۆتە ناوچەکە و بەتایبەتی کوردستانی گرتۆتەوە پلەی گەرمای شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و شاری ورمێ پلەی گەرماکەی دەگاتە -١٨ لەژێر سفرەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە" کە پلەی گەرمای چەندین شار بەهۆی ئەو بەفر و سەرمایەی کە ڕوویکردۆتە ناوچەکە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پلەی گەرمایان بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لەوانە (ورمێ -١٨، کرماشان -١٥) پلەی سیلیزییە".
کەشناسی ئێران ڕاشیگەیاندووە" هەر بەهۆی ئەو سەرمایەوە ڕێگای ٧٧٠ شارەدێ و گوند گیراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان دیوانییە و بەیجار و کرماشان و سنە و ورمێ و چەندین شارۆچکەی تر".