ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایکرد، كەسێكیان بەتۆمەتی ساختەكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرد و رەوانەی پۆلیسی کەرکوکی دەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" هێزەكانمان كەسێكیان بەناوی (س.ر.غ) دەستگیركردوە، كە دوو ئۆتۆمبێلی لەجۆری (كیا +پیكاب دەبڵ) لەشاری كەركوك دزیوە و چەندەها تابلۆی ساختەی دروستكردوە بۆیان، ویستویەتی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ساغی بكاتەوە".

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت" دەستگیركراوەكە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە، بەئەسڵ خەڵكی كەركوكە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پاش تەواوبونی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، رەوانەی پۆلیسی كەركوك دەكرێت، بەمەبەستی تەواوكردنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەكەی".

PM:07:50:09/02/2020