بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند" بە هۆی سەرماوە سبەینێ دووشەممە، لە قوتابخانە سەرەتایی و بنەڕەتییەکاندا پشووی فەرمییە".
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" سبەینێ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، بەهۆی سەرماوە قوتابخانە سەرەتایی و بنەرەتییەکانی پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە، بەڵام لە خوێندنگا ئامادەییەکان و دیوانی پەروەردە دەوامی ئاساییە وەک رۆژانی پێشوو".
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەر یەکە لە پەروەردەکانی (هەڵەبجە، چۆمان، ئامێدی، سۆران، چەمچەماڵ و کۆیە و شارباژێڕ و دەربەندیخان) سبەینێ دووشەممەیان کردە پشووی فەرمی.
هاوکات وەزارەتى پەروەردە سەرجەم پەروەردەکانى سەرپشک کردووە لەوەى کە دەتوانن بە گوێرەى رەوشی کەش و هەوا پشووی فەرمی رابگەیەنن.