بەفر لە بەغداو ناوەڕاستی عێراق دەبارێت

رووداوێکی سروشتی دەگمەن لە عێراق روودەدات و، پێشبینی ئەمشەو بەفر لەبەغدا و ناوەراست و باشووری عێراق ببارێت کە دەمێک ساڵە رووداوی سروشتی لەو شێوەیە لە عێراق رووینەداوە..


عەلی جابر زیادی، پسپۆڕی بواری کەشناسیی عێراقی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە " شەوی دووشەممە ١٠ی شوبات، بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست لە باشووری عێراق، دەبارێت."


ئەو پسپۆرەی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو بەفر لە دیاردەیەکی دەگمەندا، کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە ەوە رووی نەداوە، لە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا، ئەنبار، سامەڕا، تکریت، کوت، دیالە، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانییە ببارێت.


عەلی جابر زیادی، پێیوایە کەشوهەوای عێراق  رۆژی پێنجشەممە ئاسایی دەبێتەوە.


ئەو کەشناسە ئاماژەی بۆ ساردی ناوچەکانی هەرێمیت کوردستان دەکات و پێشبینی دەکات هەینی ئاسایی بێتەوە.
 


AM:09:46:10/02/2020