وەزارەتی دارایی لەبارەی خانەنیشنانەوە بڕیارێک دەردەکات

ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتۆته ٦٣ ساڵ‌و خۆیان خانەنشین نەكردووە، بڕی ئەو پارەیەیان لێوەردەگرێتەوە كە وەریان گرتووە.

 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێکدا کە ژمارە ٨٢٤٥ ی لەسەرە لە ٩ی ١٢ی ٢٠١٩ دەرچووەو واژۆی وەزیری دارایی بەسەروەیە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە، تێیدا هاتووە" ئاگاداری هەریەك لە ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و سەرجەم وەزارەتەكان بكرێتەوە كە هەركەسێك تەمەنی  یاسایی تەواو كردبێت پێویستە رەوانەی خانەنشین بوون بكرێت، بە پێچەوانەوە لە دوای تەواو بوونی تەمەنی یاسایی چەند بڕە پارەی زیادی وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە".



بەپێی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە ٦٣ساڵ دەبێت خۆی خانەنشین بكات، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم روونیكردەوە، ئەوانەی خانەنشین بوونیان دوا دەخەن، بەپێی یاسا دەبێت لە دوای تەمەنی ٦٣ ساڵی ئەو پارە زیادانەی وەریان گرتووە بۆ حكومەتی بگێڕنەوە.



PM:12:58:10/02/2020