وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەفر بارین و سەرماوسۆڵەوە ، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەی بەرایی قۆناغی ١٢ ئامادەیی دا .
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" بڕیاردرا به دواخستنی تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠) بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كه تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌م (بابه‌تی بیركاری) زانستی و وێژه‌یی وه بابه‌ته‌كانی قۆناغی پیشه‌یی له رێكه‌وتی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر ١ دوای نیوه‌ڕۆ به هه‌مان زنجیره‌ی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: ڕیاره‌كه به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه، كه ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆى خوێندكاران له رێگای نێوان شاره‌كان دروستكردووه.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە ، هەریەک لە پەروەردەکانی ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، چۆمان ، ئامێدی ، سۆران ، چەمچەماڵ ، کۆیە ، دەربەندیخان ، شارباژێڕ و قەزای شارەزوور دەوامی ئەمڕۆیان لە سەرجەم قوتابخانەکاندا ڕاگرت .