تۆمەتبارانى ڕووداوى ڕێستۆرانتى هۆقەباز لەهەولێر بێتاوان دەرچوون

دواى تێوەگلانیان لەڕووداوەکەى ڕێستۆرانتى هۆقەباز لەشارى هەولێرو کوشتنى کارمەندێکى میتى تورک لەو ڕێستۆرانتە، ئەندامانى بنەماڵەى کەریم خانى برادۆست بێتاوان دەرچوون، بەڵام بەتۆمەتى ڕادەست نەکردنى تۆمەتبارى سەرەکى بەئاسایش، سزاى دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە "سپی" ڕاگەیاند" دواى سێ دانیشتنى دادگاو وەرگرتنى وتەى سدقى کوڕى کەریم خانى برادۆست و سێ کەسى تر لە دەستگیرکراوەکان، بەتۆمەتى ڕادەست نەکردنى تۆمەتبارى سەرەکى بە ئاسایش، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دادگاى هەولێرەوە هەریەک لە ( سدقى کەریم خان برادۆستى و ڕەجەب باقى برادۆستى و ئەیوب ئیبراهیم برادۆستى ، سزاى دوو ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا ) هاوکات ( سەنار هاشم ) سزاى یەک ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا".

سپی زانیوێتی، کە بنەماڵەى کەریم خانى برادۆست تانە لەو بڕیارەى دادگا دەدەن و بڕیارەکە تەمیز دەکەنەوە ، چونکە ئەوان پێیان وایە بەڵگەى سەلمێنەریان هەیە کە کوڕەکانیان هیچ پەیوەندیان بەوڕووداوەى ڕێستۆرانتى هۆقەبازەوە نیە، بەڵام بەئەنقسەت و بەدەستێکى سیاسى لەو ڕووداوە تێوەگلاون.

 

هەروەها چەند تۆمەتبارێکی تریش گیران، بەڵام تا ئێستا دۆسییەکەی ئەوان یەکلای نەبوونەتەوە. 



PM:04:28:10/02/2020