وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی سبەینێ بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، دەسەڵات دەدرێتەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرپرسی یەكەمی ئیدارەكان، ئەگەر لەبەر سەرما و بەفر ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ درووست بێت، رۆژی سێشەممە بكەنە پشوو.

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت" دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی ئیداری راوێژ بکەن لەهەر شوێنێک ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت یان کاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکان دروستبێت، دەتوانن رۆژی سێشەممە ، ۱۱ی ۲ ی ۲۰۲۰ بکەنە پشوو و رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

۱ـ دەبێت بەڕێوه‌بەرایەتی پەروردەکان بەرەزامەندی بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی پارێزگا ـ ئیدارە ، پشووەکە رابگەیەنن و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قایمقام یان بەڕێوبەری ناحیە.

۲ـ پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەکرێت بە پشوو، بە زووترین کات ئاڕاستەی وەزارەت بکات.

۳ـ ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان دەدرێت.

 


PM:04:36:10/02/2020