ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایدەکات، رۆژی سێشەممە لە بەغداد و رۆژی هەینیش لە نەجەف خۆپیشاندان دەستپیدەکاتەوە، داوایش لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی بەغداد نەکەن.

 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" بە گوێرەی راپۆرتەکان رۆژانی ١١و ١٣و ١٤ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غداد و نه‌جه‌ف خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن".

 

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ئێستا كاره‌كانیان له‌ به‌غدا راگرتوه‌ و داواش له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات نزیك باڵیۆزخانەکە نەکەونەوە، بەڵام كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رانەگیراوە،  بەتایبەت خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا و پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری".

 


PM:06:25:10/02/2020