لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەولێریش کرایە پشووی فەرمی، بەمەش لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ( هەڵەبجە، سلێمانی ، هەولێر، دهۆک )کرایەپشووی فەرمی.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر:-
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر .
بەیانی پشووی فەرمییە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ڕادەگەیەنێت بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و نالەباری کەش و بۆ سەلامەتی قوتابی و خوێندکاران ومامۆستایان فەرمانبەران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر سبەی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٠/٢/١١) پشوو لەناوەندەکانی خوێندن ڕادەگەینێت لەسەرتاسەری پارێزگای ھەولێر.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر