هونەرمەندی گەورەی کورد، ئیسماعیل خەیات لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە پێبلیکانە دەکەوێتە دەکەوێت و تووشی نەزیفی مێشک دەبێت.
کامەران سوبحان نوسەری دیاری سلێمانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بەهۆی کەوتنی هونەرمەندی گەورەی کورد، ئیسماعیل خەیات تووشی نەزیفی داخلی مێشک بووەو باری تەندروستی نا جێگیرەو خراپە".
ئەو نوسەرە دەڵێت " باری تەندروستی ناجێگیرە، ئێستا لە ژێر نەشتەرگەریدایە، دڵم لەسەر هەزار لێدەدات بۆ ئەو هونەرمەندە گەورەیەی کورد".
ئیسماعیل خەیات بەیەکێک لە هەرە هونەرمەندە شێوەکارە ناسراوەکانی کورد هەژمار دەکرێت، هاوسەری گەزیزە عومەر عەلی ئەمینئ هونەرمەندە، خاوەنی دوو منداڵن.