لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەولێر کرایە پشووی فەرمی

پارێزگای هەولێر بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان راگەیاند.


لە راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر پارێزگاری هەولێر دەڵێت " سبەی بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پشووە لە دامودەزگا حکوومییەکان، پشووەکەش نەخۆشخانە، دەزگاکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ناگرێتەوە".


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە  کە پێویستە فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئێشکگریان دەبێت.

PM:10:43:10/02/2020