بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ دەكرێت و بانگێشتنامە بۆ سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان نێردراوە تا بەشداری لە كۆبونەوەكەدا بكەن.
هاوکات تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و یەکھەڵوێستیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەكە بكرێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخراوەو لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی ڕەوشی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكرێت.