ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند" كه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌هۆی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له رۆژئاوا عیراق تووشی شڵه‌قانی مێشك بوون به‌رزبووه‌وه بۆ ١٠٩ سه‌رباز".
بەپێی ئەو زانیاریانەی پێنتاگۆن بڵاوی كردووەتەوە، لەو هێرشەی ئێران‌دا ١٠٩ سەربازی ئەمەریكی زیان بە مێشكیان گەیشتووە و ٧٦ كەس لەو سەربازانە گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه به‌مه‌به‌ستی پشكنین و چاره‌سه‌ركردن ٢٧ سه‌رباز ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا كراون، كه ٢١یان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كراون و پێنجیان پشكنینی زیاتریان بۆ ده‌كرێت و یه‌كێكیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تكردن له عیراق.
پێشتر ئەمریكا رەتیكردبویەوە زیان بە سەربازەكانی گەیشتبێت بەڵام هەندێك سەرچاوەی سەربازی ئەمریكی ئاشكرایان كردبوو كە ژمارەیەك سەرباز زیانیان بەركەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەهات لەبەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمریكا لە بۆردومانێكدا هەریەكە لە ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی كردە ئامانج و كوشتنی.
له كاردانه‌وه‌شیدا بەرەبەیانی ٨ی كانوونی دووه‌می رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەلئه‌سەد و هەریری نزیک شاری هەولێر کرد، کە هێزەکانی ئەمریکای تیایدا نیشتەجێن.