گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی لوبنان و خۆپیشاندەران ڕوویدا، بەهۆیەوە چەند ڕێگەیەک لەو وڵاتە داخران.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رووسیا تودەی بڵاویکردەوە، له دژی دیاریكردنی كاندیدی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان خۆپیشانده‌رانی لوبنان، چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاتەکەیان داوایانكرد، ده‌نگ به‌كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌درێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاتەکەوە راسپێردرابوو.
هاوکات، هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە هێزە ئەمنییەکان ڕێگەکانی نزیک پەرلەمانی لوبنانیان داخستوە، دەیانەوێت بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.
خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بە دروشمی " باجەكەی نادەین" دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.
شه‌وی ٢١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، دوای سێ مانگ له خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی لوبنان، حه‌سان دیاب، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی له‌لایه‌ن میشیل عه‌ون-ی سه‌رۆكی لوبنان دیاریكرا، بەهۆی ئەو بڕیاره‌وە خۆپیشانده‌رانی لوبنان ره‌تیانكرده‌وه شه‌قامه‌كان جێبهێڵن و تا ئێستاش به رێكاری جیاواز ناڕه‌زایه‌تیی دەردەبڕن.