پەنتاگۆن ٤٧ ملیۆن دۆلار دەدات بە پێشمەرگە

پەنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا)  بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار له‌ بووجه‌ی ساڵی داهاتوو وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دەكات.




وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راگه‌یاندراوێكدا ئاشکرای دەکات له‌ بودجه‌ی گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ٧٤٠ ملیار دۆلاره‌، وەک هاوکاری بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار له‌ ساڵی ٢٠٢١ دەدات بە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.  

 


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ پڕچه‌ككردن و هاوكاریكردنی 12 لیوای پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.



PM:01:51:11/02/2020