ڤیدیۆ.. مەلا عەلی کەڵەک لە سعودیە دەستگیرکرا



پۆلیسی شاری مەدینە مەلا عەلی کەڵەک بە تۆمەتی ئەوەی پڕوپاگەندەی کردووە چاو چاکدەکاتەوە دەستگیرکرا.


وتەبێژی پۆلیسی مه‌دینه‌ رایگەیاند" دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیی کەسێک بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی پێغەمبەر سەردانیکەران بە ناوی چارەسەرکردنەوە فریودەدات، دەزگا ئەمنییەکان بەدوایدا گەڕان و گرتیان".


پۆلیسی مەدینە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، هەموو رێوشوێنێکیان دژی ئەو کەسە دەگرنەبەر.
 

 

ماوەیەک لەمەوبەر لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بڵاوکرایەوە، ناوبراو باسی لەوە کرد کوردستان جێدە‌هێڵێت.

 

 

 



PM:06:07:11/02/2020